PM:12:25:05/01/2024
2208 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکی مانگەوە تا ئێستا ٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٢ کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئاماری گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەش کردوە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی یەکی مانگ کە بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕێختەر روویدا تا ئێستا ٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەوانەیە ئاماری گیانلەدەستدان
زیاتر بەرزببێتەوە بەهۆی وێرانبوونی هەندێک لە باڵەخانە و بیناکانەوە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە رۆژی یەکی ئەم مانگە لە پارێزگای ئیشاکاوای ژاپۆن بومەلەرزەیەکی بەهێز
روویدا بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر، بومەلەرزەکە لە روسیا و کۆریای باشور هەستی پێ کراو و ترسی
دروستبوونی تسۆنامی دروستبوو، چونکە ئاستی ئاو لە ناوچەکەدا بۆ ٨٠ سانتیمەتر بەرزبووەوە.