کۆمپانیای سپەیس ئێکس ٢١ مانگی دەستکردی بۆ بەهێزکردنی ئینتەرنێتی ستارلینک لە رێگەی مووشەکێکەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە بنکەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە کالیرفۆڕنیا مووشەکێکی جۆری فالکۆن ٩ـیان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، مووشەکەکە ٢١ مانگی دەستکردی هەڵگرتووە بۆ ئەوەی بخرێتە
ناو خولگەوە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک.
ئەوەشی خستە روو، زیادکردنی ئەم مانگە دەستکردانە دەبێتە هۆی ئەوەی بەکارهێنەرانی
تۆڕی مۆبایل لە سەرانسەری جیهاندا بتوانن بەبێ کێشە نامە ناردن و پەیوەندیکردن لە
هەموو شوێنێکی زەویدا ئەنجام بدەن.