AM:09:38:30/12/2023
1352 جار خوێندراوەتەوە
ئەمساڵ نرخى بەشێک لە دانەوێڵەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستیان لە ماوەى ١٠ ساڵى رابردوودا تۆمارکرد، هاوکات گەنم و گەنمەشامی و سۆیا دابەزینێکی زۆریان بەخۆوە دیوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەمساڵدا گەنمەشامی و گەنم و سۆیا گەورەترین دابەزینیان لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە کە بەشێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونى بەرهەمهێنان .
باسلەوەشکراوە، گەنمەشامی
بەڕێژەی ٪٣١ی نرخەکەی هاتووەتە خوارەوە و گەنم بەڕێژەی ٪٢١ و سۆیاش بە ڕێژەی ٪١٥
دابەزیوە.
دابەزینی نرخی
دانەوێڵە لە کاتێکدایە، کێڵگەکانى دانەوێڵە نزیکبوونەتەوە لە پێگەیشتن بەتایبەت لە
ناوچەکانی نیوەگۆی باشور لەوانەش ئەرجەنتین و بەرازیل.