ژنێکی خاوەنکارى فەڕەنسی بووە یەکەم ژن لە جیهاندا کە سامانەکەى زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بێت.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین پێوەرەکانی ملیاردێرانی ئاژانسەکە سامانی فرانسوا بێتنکۆرت مایرێس کە خاوەنى کۆمانیاى لۆریاڵە بۆ پیشەسازییەکانی مۆدە و جوانکاری بازدانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ١٠٠ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە، بەهۆی زیادبوونی سامانەکەی؛
مایرێس بووە یەکەم ژن لە جیهاندا کە سامانەکەى بگاتە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مایرێس چووەتە پلەی ١٢ لە لیستی دەوڵەمەندترین
کەسانی جیهان.
ئەم دەستکەوتە لە کاتێکدا بوو، پشکەکانی کۆمپانیای لۆریاڵ
ئێس ئەی کە ئیمپراتۆرییەتی جوانکارییە و لەلایەن باپیرەیەوە دامەزراوە؛ بەرزبووەوە
بۆ بەرزترین ئاستی و ئەو پشکە باشترین ساڵی خۆی لە ساڵی ١٩٩٨ەوە تۆمارکرد.