سەردێڕ:

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی؛ چەندین گەشتی ئاسمانی چین هەڵوەشاونەتەوە

AM:09:13:29/12/2023

1740 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای "cathaypacific"ی فڕۆکەوانی چینی هۆکاری هەڵوەشانەوەی زۆرێک لە گەشتەکانی لەم ماوەیەدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پەتا لەنێو فڕۆکەوانەکاندا بڵاوبووەتەوە.


لە راگەیاندراوێکدا بەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیاکە باسی لەوەکردووە، رێژەی ئامادەنەبوونی فڕۆکەوانەکان بەهۆی توشبوونیان بە پەتای وەرزی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکردووە لەم مانگەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێوەیەکی گشتی، ئیشوکارەکان بەباشی بەڕێوەدەچن، لەکاتێکدا بەهۆی وەرزی پشووەوە ژمارەی گەشتەکان روو لە زیادبوونن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "کۆمپانیاکە بڕیاریداوە پێشوەختە بەشێکی گەشتەکان هەڵبوەشێنێتەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی سەرکەوتوو و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش."













گەلەری