سەردێڕ:

بەهۆی گەردەلولێکی بەهێزەوە؛ زیاتر لە ١٠٠ ماڵ لە مانچسەر زیانیان بەرکەوتووە

PM:11:05:28/12/2023

2044 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، ماوەی دوو رۆژە زریانێکی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی بەریتانیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە گەردەلولێکی بەهێز کە ناسراوە بە تۆرنادۆ لە شاری مانچستەری ئەو وڵاتە دروستبووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٠٠ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، لەئەنجامی ئەو زریانە بەهێزەی ماوەی دوو رۆژە ناوچەکانی بەریتانیای گرتووەتەوە گەردەلولێکی بەهێز لە شاری مانچستەر درووستبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی گەردەلوولەکەوە تۆمار نەکراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە کە زیاتر لە ١٠٠ ماڵ رووخاون و دەیان ئۆتۆمبێلیش تێکشکاون.

باس لەوەش کراوە، زریانەکە کاریگەرییەکەی کەمبووەتەوە بەڵام فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا هۆشداری بە دانیشتوانی ناوچەکان داوە کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە چونکە کەشی کۆتایی ئەم هەفتەیە جێگیر نابێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا، فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا هۆشداری دا لە هاتنی زریانێکی بەهێز کە ناسراوە بە 'گێریت' و داوای لە دانیشتوانی ناوچەکان کرد لە رۆژانی ٢٧ و ٢٨ـیئەم مانگەدا لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە و هۆشداریشی دا زریانەکە زۆر توند دەبێت و بەو هۆیەوە باوبارانێکی بەهێز سەرانسەری بەریتانیا دەگرێتەوە.


 













گەلەری