بانکی ناوەندی بڕی ٣٥ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەکان و بەو هۆیەشەوە بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٨٥٤ دۆلاری خستە بازارەوە کە بڕی زۆری بە شێوەی حەواڵە بووە بە نزیکەی ١٩٥ ملیۆن دۆلار و بڕی ٣٥ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
لە ئێستادا لە
بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و
بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە
، لە چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی پلانێکی
پەیڕەوکردووە کە لە رێگەیەوە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی داواکارییەکانی دۆلار لە کەناڵێکی
سەلامەتدا، هەروەها راکێشانی بازرگانان و هاوردەکارەکانی دراوەکە لە چوارچێوەی ئەو
کەناڵەدا.
ئەوەشی خستە
روو، زیادبوونی کاریگەرییەکان لە رێگەی هاوردەکردنی دراوی هەمەجۆری دەرەکی دەبێت و
دراوەکانی وەک یانی چینی و روپیەی هیندی و یۆرۆ و لیرەی تورکی و درهەمی ئیماراتی بۆ
سەکۆ بانکی و نەختینەییەکان دابیندەکرێت.
باسی لەوەش
کرد، وەزارەتی گەنجینە و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا پێشوازییان لە هەنگاوەکانی بانکی
ناوەندی لە پەیوەستکردنی بانکە دەرەکییەکان کردووە.