PM:11:15:26/12/2023
2536 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی کەشتیەکی جەنگی روسیای لە بەندەری کریمیا کردووەتە ئامانج و تێکیشکاندووە. وەزارەتی بەرگری روسیاش دەڵێت، لە هێرشەکەدا سەربازێکیان گیانی لەدەستداوە و چوار سەربازیشیان برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە درەنگانی شەوی رابردوودا کەشتی جەنگی نۆڤۆچێرکاسکی لە بەندەری کریما لە دەریای رەشدا کردووەتە ئامانج و توانیویانە تێکیبشکێنن.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا بەئامانجگرتنی کەشتییەکەی پشتڕاست کردەوە
و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا، سەربازێکی روسی گیانی لەدەستاوە و
چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.
نزیکی دوو ساڵە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا بەردەوامی هەیە، بە پێی
داتاکانی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەکەوە، تاکو ئێستا هێزەکانیان ١٥ کەشتی جەنگی روسیایان تێکشکاندوە و زیانیان
بە ١٣ کەشتی تری جەنگی ئەو وڵاتە گەیاندووە.