سەرۆکی ناوچەی پلاتۆ لە نێجیریا رایگەیاند، لە گوندەکانی ناوچەی بوکۆس و بارکین لادی لە هێرشێکی چەکداریدا ١٦٠ کەس کوژران.
ئەمڕۆ دووشەممە، موندی کاسا سەرۆکی ناوچەی پلاتۆ لە نێجیریا رایگەیاند، لە گوندەکانی ناوچەی بوکۆس و بارکین لادی لە هێرشێکی چەکداریدا ١٦٠ کەس کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستووتە روو، ئەو
چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە چەند گوندنشینێکیان فڕاندووە و هەوڵەکانیان بۆ
گەڕاندنەوەی بارمتەکان دەستیان پێکردووە.
باسی لەوەش کرد،
پێشبینی دەکەن ژمارەی کوژراوەکان زیاد بکات چونکە تەندروستی بریندارەکان باش نییە
و توانیویانە ١١٣ تەرم لەژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانانەدا بهێننە دەرەوە کە بەهۆی
هێرشەکەوە روخاون.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا چەندان هێرشی چەکداری لە نێجیریا
روویانداوە و بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن لە رۆژی شەممەوە
تاوەکو ئەمڕۆ ٢٠ هێرشی چەکداری کراوەتە سەر گوندەکانی ناوچەی پلاتۆ.