سەردێڕ:

وێنە.. پەکین ئاستێکی پێوانەیی لە دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار کرد

AM:09:24:25/12/2023

2308 جار خوێندراوەتەوە

لە هەفتەی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی چین کردووە و پلەکانی گەرما لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکە گەیشتە ٤٠ پلە ژێر سفر، ئەوەش نزمترین ئاستە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥١ـەوە تاوەکو ئێستا لە پەکین تۆمار کرابێت.


رۆژنامەی 'پەکین دەیل'ـی چینی بڵاویکردووەتەوە، پایتەختی چین لە ماوەی ١١ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو ٢٥ـی کانوونی دووەم ئاستێکی پێوانەیی لە دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمارکردووە کە ٤٠ پلە ژێر سفری سەدی بووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ یەکەمجارە لەدوای مانگی ١٢ـی ساڵی ١٩٥١وە پلەکانی گەرما بۆ ئەو ئاستە نزمە دابەزن. 

لە رۆژی رابردوودا میدیاکانی چین ئاماژەیان بەوەکرد، شەپۆلێکی سارد و سەرما و بەفربارین رووی لە چین کردووە بەتایبەت ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە فشارێکی زۆری لەسەر دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ ئیشپێکردنی گەرمکەرەوەکان دروستکردبوو.















گەلەری