AM:09:16:23/12/2023
1988 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە لە سیئۆلی پایتەخت و هەندێک ناوچەی دیکە پلەی گەرما گەشتووەتە خوار ٢٤ پلە ژێر سفر.
میدیاکان کۆریای باشور دەشڵێن، بە بەردەوامی بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما زۆر دابەزیون و لە هەریەک لە دورگەکانی جیجو و باشوری وڵاتەکە لە هەر یەک کاتژمێر جارێک زیاتر لە پێنج سانتیمەر بەفر دەبارێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی وڵاتەکە هۆشداریان
دابوو لە هاتنی شەپۆلێکی سەرمای سەخت و ئامادەکاریی پەیوەست بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان.