رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی کردەوە، پەتای وەرزی زیاتر لە کەشوهەوای مامناوەند و وەرزی زستان بڵاودەبێتەوە و بۆ خۆپاراستن لە گواستنەوەی ئەو پەتایە پێویستە بەردەوام دەمامک بەکاربهێندرێت و دەست بشۆردرێت.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی کردەوە، پەتای وەرزی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانە و تووشی هەموو تەمەنێک دەبێت و بە ئاسانی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، لەکاتی تووشبوون بەو پەتایە، زۆربەی خەڵکی لە ماوەی هەفتەیەکدا چاکدەبنەوە
بەڵام هەندێک کەس زیاتر دەخایەنێت تاوەکو چاکببنەوە بەتایبەت منداڵان و بەساڵاچووان
و ئەو ژنانەی دووگیانن.
ئەوەشی خستووەتە
روو، نیشانەکانی پەتای وەرزی بریتین لە تای لەناکاو و کۆکە و سەرئێشە و ئازاری
ماسولکە و جومگەکان لەگەڵ قوڕگ ئێشە و ئاوی لوت.
جەختی لەوەش
کردووەتەوە، بۆ خۆپاراستن لە گواستنەوەی ئەو پەتایە پێویستە لەکاتی کۆکە یاخود پژمین
دەم و لوت داپۆشرێت، هەروەها بەبەردەوامی دەست بشۆردرێت، بەڵام کاریگەرترین رێگا بۆ
خۆپاراستن ئەوەیە لە رێگەی کوتانەوە چارەسەر وەربگیرێت.