سەردێڕ:

چین بووە خاوەنی خێراترین ئینتەرنێت لەساڵی ٢٠٢٣ـدا

PM:05:06:17/12/2023

1872 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی چین بۆ ساڵی ٢٠٢٣، خاوەنی خێراترین ئینتەرنێتە لە جیهاندا، بە خێرایی گواستنەوەی ١.٢ تێرابایت لە چرکەیەکدا، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لەو خێراییانەی کە ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بەردەستن.


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، تۆڕە نوێیەکەی ئینتەرنێت لە چین زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و پەکین ووهان و گوانگژۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆی ئەم خێراییە بەرزەوە دەتوانرێت ١٥٠ فیلمی کوالێتی4k لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا داببەزێنرێت.

تۆڕەکە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا چالاککرا و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە فەرمی دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، بە سەرکەوتوویی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی کارکردنی تێپەڕاندووە، ئەم دەستکەوتە لە ئەنجامی هاوکاری نێوان زانکۆی سینگوا و کۆمپانیای "هواوییە.

ساڵی ٢٠٢٢ کۆریای باشوور لە پلەی یەکەمدا بوو وەک خاوەنی خێراترین ئینتەرنێت لە جیهاندا، پلەی دووەمیش وڵاتی سەنگافورە بوو.













گەلەری