رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە لیبیا رایگەیاند، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا ٦١ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە لیبیا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا ژێر ئاو کەوتووە کە ٨٦ کۆچبەری تێدا بووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەو ژمارەیە ٦١ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ کۆچبەریان رزگارکراون و رەوانەی
ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لە پایتەختی لیبیا کراون.
باسی لەوەش
کرد، زۆرینەی کۆچبەرەکان خەڵکی نەیجیریا و گامبیا و وڵاتانی دیکەی ئەفریقا بوون کە
هەوڵیان داوە لە رێگەی کەناراوەکانی لیبیا بۆ ئیتاڵیا بپەڕنەوە.
هاوکات، وتەبێژی
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، لەئەمساڵدا زیاتر لە دوو
هەزار و ٢٥٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، پێشتر پاسەوانی نیشتمانی تونس رایگەیاندبوو، لەمساڵدا نزیکەی ٧٠ هەزار
کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیانداوە لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئیتاڵیا بپەڕنەوە.