PM:07:08:14/12/2023
1140 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ڤەنزوێلا بڵاویانکردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چەند ئۆتۆمبێلێکدا لە ڤەنزوێلا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکانی ڤەنزوێلا بڵاویانکردوە، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لە نێوان چەند ئۆتۆمبێلێکدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.
ئەوەش خراوەتە روو ، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی
بارهەڵگر و چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٦ کەس.
باس لەوەش کراوە، بەهۆی رووداوەکەوە چەند
ئۆتۆمبێلێک ئاگریان گرتووە و دواتر هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.