سەردێڕ:

سودانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕێگای نوێ تاقی دەکاتەوە

PM:12:44:30/08/2023

1748 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق لەماوەی ٢٠ساڵی حکومڕانی دەسەڵاتی خۆیدا یەکێک لەو دێوەزمانەی بەرۆکی گرتوە پرسی گەندەڵی و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی گشتییە کە تا ئێستاش عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت وزۆربەی کابینە یەک لەدوا یەکەکانش لەم بوارەدا شکستیان هێناوە، بە پێچەوانەی ئەوانەوە سودانی ڕێگای نوێ تاقیدەکاتەوە.


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە قاچاخچێتی بە نەوت و سامانی وڵاتەوە دەکەن و لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوای لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی کرد، پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ خەڵکدا هەبێت، بەشێک لە چاودێرەکانیش رێگاکانی سودانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە نوێ ناودەبەن.

لەوبارەیەوە، سەعید یاسین چالاکی بواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: حکومەت پێویستی بە لایەنێکی چاودێریکار هەیە تا چاودێری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بکات کە حکومەت دەریدەکات و رێگە لە گەندەڵی بگرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی عێراق رێوشوێنی زۆری بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی گرتووەتەبەر وەک گرتنەبەری چەند رێکارێک بۆ لە بێژنگدانی کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پرۆژە و تەندەرەکان. هەروەک رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچیەکانی نەوت و پاڵپشتیکردنی دەستەی دەستپاکی تا بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.

بەشێکی تر لە ڕیگاکانی ڕوبەڕبونەوەی گەندەڵی بریتییە لە پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەریی لە جێبەجێکردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکانە لەوانە قاچاخچێتی نەوت، قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی دراو.

پێشتر حکومەتی عێراقڕێککەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران و ئوردن و سوریا ئەنجامداوە لە سنووردارکردن و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەک بەدواداچوون بۆ دزینی باج لە لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان کە هێشتا تەواو نەبوون بۆ گێڕانەوەی پارەو دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرە و سەروەت و سامانی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی تاوانباران.

چاودێرانی سیاسی گرنگی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و سوڵتان نشینی عوممان دوپات دەکەنەوە بۆ ڕادەستکردنەوەی تۆمەتباران و داواکراوان.

لای خۆیەوە ئەحمەد ڕوبێعی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی حکومەت نەیتوانیوە سود لە تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرێت بۆیە دزی سەددە دوبارە دەبێتەوە، پێشتریش لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەی دوپات کردبوەوە بەهەمان هۆکار پارەو باج و رسومات کەبەشێوەی ئەمانەت لەبانکەکان دانرابون، دزراون.

دەستەی دەست پاکی ئەوەی ئاشکراکردبو زیاتر لە ٣ ملیار دینار باج و رسومات لەبانکی پارێزگای موسەننادا هەیەو ٥ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە بۆیە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت.

لای خۆیەوە عەلی ئەلبەیدار شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەلسەباح" ڕایگەیاند ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئەمڕۆ لە لایەن حکومەتی سودانییەوە ئاماژەیە بۆ بوونی هۆشیاریی و پیشەییبوون، وتیشی ڕەنگە گەندەڵی تاڕادەیەک کەم بوبێتەوە بەڵام بنبڕکردنی کاتێکی زیاتری پێویستە.

ئەلبەیدەر ئاماژەی بەوەشدا "ئیرادە و پیشەیی بوونی سودانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی گەندەڵی و گەندەڵکاران، وایکردووە گەندەڵکاران پلانەکانیان بگۆڕن.













گەلەری