سەردێڕ:

عێراق گورزێکی توند لە تۆڕی گەندەڵی شەش وەزارەت دەدات

PM:10:27:22/08/2023

836 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق چەندین بەرپرسی حکومی لە شەش وەزارەتی وڵاتەکەدا بە تۆمەتی ساختەکاری لە گرێبەست و رەزامەندی دامەزراوە حکومییەکان دەستگیرکرد یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵگری پۆستی یاردەدەری دادوەرە.


عەلی بەیدەر شارەزایەکی ئەمنی و شیکەرەوەیەکی سیاسی عێراق رایگەیاند: لە بەرئەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی توانای چوونەژوورەوەیان بۆ ناو وەزارەت و سیستەمی دارایی وڵات لەسەر عێراق پێویستە لە هەنگاوی داهاتووی تەواوی هەوڵەکانی بۆ پاککردنەوەی ئەو تۆڕانە بخاتە گەڕ .

وردەکاری پرۆسەی دەستگیکردنی گەندەڵکاران

دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق ڕۆژی یەکشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، تۆڕێکی گەندەڵی هەڵوەشێندراوەتەوە کە پێکهاتبوو لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکانی داد، بازرگانی، کارەبا، ناوخۆ، بەرگری، بیناسازی و نیشتەجێکردن، هەستابوون بە دەرکردنی گرێبەست و ڕەزامەندی ساختە بۆ فرۆشتن و بەکرێدانی پارچە زەویەکانی سەر بە حکومەت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پشتیوانی، توانیویانە یاریدەدەری دادوەری لە وەزارەتی داد دەستگیربکەن کە سەرۆکی ئەو تۆڕە گەندەڵییە بووە، هەروەها بەڕێوەبەری هەژماری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون کە خۆی وەک بەڕێوبەری گشتی گرێبەستەکان دەرخستووە، کە پێشتر هەواڵگری و ئاسایش بووە لە وەزارەتی بەرگری.

هاوکات، بەڕێوبەری پێشوی دیوانی وەزیری بازرگانی کە ئێستا پۆستی بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتدا هەیە لێکۆڵینەوەی لەگەڵکرا لەبارەی ساختەکردن و واژۆکردنی گرێبەست لە یەکێک لە وەزارەتەکان ، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک رەزامەندی ساختە لە وەزارەتی نەوت و بازرگانی و کۆمەڵێک کتێبی ساختە کە بە نوسینگەی سەرۆک وەزیران سپێردرابوون و لەگەڵ مۆرێکی ساختە کە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانی.

تۆرەکە یەکێک لە خاوەن کۆمپانیاکانی هەڵخەلەتاندووە بۆ کڕینی پێنج پارچە زەوی سەر بە وەزارەتی بازرگانی بە نرخی زیاد لە سێ ملیۆن دۆلار و لەلایەن سەرۆکی تۆڕە گەندەڵییکەوە وەرگیراوە.

پشکی تاوانە رێکخراوەکە

موخەلەد حازم شارەزای ئەمنی و ستراتیژی عێراق، پڕۆسەکە بە چالاکانە وەسف دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم تۆڕە چەکی گەورەی لە سەرجەم وەزارەتەکاندا هەیە، هەروەها بە دەستگیرکردنی کەسایەتی وەک یاریدەدەری دادوەری لە وەزارەتی داد ناوی گەورەی دیکەی گەندەڵی ئاشکرا دەبن.

شارەزا ئەمنییەک هۆکاری بوێری بەرپرسەکان بۆ ساختەکردنی گرێبەستەکان دەگەرێنێتەوە بۆ ئەم خاڵانە؛

*چاودێری لاواز لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

* تا ئەم ساتەوەختە هێشتا نهێنی لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە هەیە و تەنها ئەوە زانراوە کە پێشتر بەپێی بڕیاری ١٦٠ی ساڵی ١٩٩٣ی هەموارکراو دەستگیرکراون، بەو پێیەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کێ لەگەڵیان بەشداری ئەم تاوانە کردووە و چەندێ پارەی گشتی بەفیڕۆدراوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.

*ئه مڕۆ له هه موو دامودەزگاکانی دەوڵه تی عێراقدا دۆسیە و تۆڕ و مافیای هاوشێوەی وەک ئه وانەی که دەستگیرکراون هەیه و ئەمانه سامانێکی گەورەیان به دەستهێناوه و هیوادارین ئامرازەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گه ندەڵی و چاندنی سەرچاوەی زانیاری له دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پەرەی پێبدرێت بۆ ئاشکراکردنی پلانەکانی ئەم یارییە و ڕێگریکردن لە هەموو ئەوانەی بەشدارن.

کاری هەواڵگری

عەلی بەیدەر سیاسەتمەداری عێراقی ستایشی دەستەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق پێویستی بە گرتنەبەری هەنگاوی نائاسایی هەیە وەک کاری هەواڵگری پیشەیی کە کاری بەدواداچوون بۆ رەگ و ریشەی کێشە و گەندەڵییەکان دەکات وتیشی ئەم هەنگاوە زۆرێک لە دەسەڵاتدارانی پێشوو نەیانکردووە، ئەمەش وا لە گەندەڵکاران دەکات توشی دوودڵی ببن و بەدوای رێگەچارەیەک بگەرێن بۆ رزگاربوون چالاکییەکانیان.

شارەزا سیاسییەکە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ئەم بابەتە بەردەوام ببێت و بگاتە ئاستی قوڵ لەناو دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بە شێوەی هەرەمێک لە لوتکەی دەسەڵاتەوە دەستپێبکات تا نزمترین ئاستی دەسەڵات.



هیوا حسێن













گەلەری