سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ؛ قەتەر گەورەترین مزگەوت لە ناوەڕاستی ئاسیا دروست دەکات

PM:12:57:10/06/2023

16108 جار خوێندراوەتەوە

بە پاڵپشتی دارایی لە لایەن قەتەرەوە گەورەترین مزگەوت لە پایتەختی تاجیکستان کرایەوە بە ناوی ئیمام ئەبو حەنیفە نوعمانەوەیە.


مزگەوتەکە، بە گوژمەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دروست کراوە و ١٤ساڵ کاری تێداکراوەو رووبەری مزگەوتەکە زیاترە لە ٦٢ هەزار مەتر چوارگۆشە و مزگەوتەکە دەتوانێت ١٣٣ هەزار کەس لەخۆ بگرێت کە ٤٣ هەزاریان لە بەشى ناوەوەى مزگەوتەکە جێیان دەبێتەوە و ئەوی دیکەش لە دەوروبەری مزگەوتەکە.

هاوکات، مزگەوتەکە لە چوار منارە بە بەرزی ٧٤ مەتر پێکدێت و گومەزی مزگەوتەکە ٤٣ مەتر بەرزە و ١٧ گومەزی بچوکتریشی تێدایە بە بەرزی ٣٥ مەتر.

بڕیاری دروست کردنی مزگەوتەکە لە لایەن تەمیم بن محەممەد ئەمیری دەوڵەتی قەتەرەوە بڕیاری لێدراوە لە کاتی سەردانی کردنی بۆ ئەو وڵاتە.



د.ف












گەلەری