سەردێڕ:

داهاتی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێم چەندە؟

PM:08:35:10/05/2023

4316 جار خوێندراوەتەوە

دوای فرۆشتنی نەوت، داهاتی دەروازە سنوورییەکان دیارترین سەرچاوەی داهاتە لە هەرێم، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ژمارەی راستەقینە ئەم داهاتانە دەشارێتەوە و ئەگەریش هەندێکجار داتایەکی لەسەر داهاتی ئەو دەروازانە بڵاوکردبێتەوە، جگە لە چاودێرانی دۆخی دارایی هەرێم، بەشێکی دیکەی بەرپرسانی حکومەتیش دان بەڕاستی ئەو ژمارەیەدا نانێن.


بەپێی داتای وەزارەتی دارایی داهاتی مانگانەی پەروێزخان ١٥ ملیار دینارە، بەڵام بە پێی سۆراغی ئێن ئاڕتی بۆ ژمارەی باری هەناردەو هاوردە و ڕێژەی گومرگکردنیان، قەبارەی داهاتی مانگانەی دەروازەکە سەرووی ٢٥ ملیار دینارە.

ئێستا داهاتی مانگانەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ٢٥ ملیار دینارەو بەردەوامیش زیاد دەبێ، ڕۆژانە زیاتر لە ٧٠٠ بار هاوردە دەکرێت و نزیکەی ٥٠٠ تانکەر سوتەمەنیش هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

داهاتی دەروازەی باشماخ ١٢ ملیار دینارە ڕۆژانە نزیکەی ٥٠٠ بار هاوردە دەکرێ.

دەروازەی حاجی ئۆمەران داهاتی ساڵانەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە و ڕۆژانە ٦٥٠ - ٨٥٠ باری بازرگانی هاوردەو هەناردە دەکرێن.

هۆکاری شاردنەوەی داهاتی دەروازەکان بە بۆچوونی چاوێران و ڕەخنەگرانی دۆخی دارایی هەرێم، "بوونی قاچاخچێتی و کاری نایاسایی و پشکی حزب و کۆمپانیا حزبی و شەخسییەکانی ناو دەروازەکانە."

لە هەر دەروازەیەکی هەرێمدا چەندین کاری قاچاخچێتی و نایاسایی دەکرێت:

بەپێی سۆراغی ئێن ئاڕتی، جگە لە قاچاخێتی ڕێکخراو، لە پەروێزخان، کاری نایاسیش دەکرێ، ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل هاوردە دەکرێت و بە نووسراوی ساختە دێتە هەرێمەوە کەماوەیەک لەمەوپێش ٨٣ ئۆتۆبێل بەوشێوەیە هاوردەکران، بۆ کەمکردنەوەی پارەی گومرگیش جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز دەگۆڕدرێ، ئێستا داهاتی پەروێزخان زیاتر لە نیوە هاوردەی ئۆتۆمبێلە.

لە باشماخ ڕۆژانە ٥٠ـ٧٠ باری مس و فافۆن هەناردە دەکرێن بەبێ گومرگ کە گومرگی هەریەکەیان ٨ ملیۆن دینارە.

لە حاجی ئۆمەرانیش جگە لەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، بە دەستوەردانی حزبی ڕێژەی گومرگ بۆ هەندێ باری بازرگانی بە تەنسیق کەمدەکرێتەوە، هاوشێوەی دەروازەکانی تر شوێنێکە بۆ قاچاخچێتی ڕێکخراو.

لەگەڵ شاردنەوەی داهاتە گشتییەکان، لە تەواوی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم ژمارەیەک کۆمپانیا کاری جۆربەجۆریان پێدراوە کە ٢٥ی کۆی داهاتی هەر دەروازەیەک بۆ ئەو کۆمپانیا حزبی و شەخسیانەیەو مانگانە لە کاتی خۆیدا بە نەقدی ئەو بەشە پارەی خۆیان وەردەگرن.

رۆژانە لە تەواوی خاڵە سنوورییەکان جگە لەباری قاچاخ باری تەنسیق داخڵ دەبێت، تەنسیق بەو بارانە دەوترێت کەبەبێ گومرگ و تەنسیق داخڵی هەرێم دەبێت













گەلەری