هێڵی فڕۆکەوانی عێراق بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتەکانی سبەینێی بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ و بە پێچەوانەوە راگرت.
هێڵی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بارینی بەفرەوە سەرجەم گەشتەکانی سبەینێ بۆ فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ و بە پێچەوانەوە راگیراون.
هەر لەو بارەیەوە هێلێ ئاسمانی عێراقی ئاماژەی بەوەداوە، ٢٣٨ گەشت راگیراون
کە ٧٢ـیان بۆ ناو عێراقە و ١٦٦ـیان بۆ ئیستانبوڵە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا شەپۆلێکی بەفربارینی توند تورکیای
گرتووەتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانی بەفرێکی زۆر باریوە.
ئـ.کـ