سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: تائێستا ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە

AM:09:15:29/05/2022

1512 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و تائێستا ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمیش دەستیپێکردوە، پێشبینی دەکرێت کۆی گشتی گەنمەکە لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار تۆندا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت کۆی گشتی گەنمی جوتیارانی عێراق نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تۆن بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆگاکانیان گەورەن و هیچ گرفتێک بۆ جوتیاران دروست نابێت لەکاتی هێنانی بەرهەمەکانیان بۆ سایلۆکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەری روسیا و ئۆکرانیا و کەمبوونەوەی گەنم لە بازارەکانی جیهاندا و پشتیوانی لە بەرهەمی جوتیاران، حكومه‌تی عێراق رایگەیاندبوو، بەبێ پلەبەندی یه‌ك تۆ‌ن گه‌نم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرێت.













گەلەری