هاوکات، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦دا بۆ جاری یەکەم، زمانی کوردی زاراوەی
کورمانجی بۆ خزمەتگوزارییەکە زیادکراوە.
گوگڵ لە لێدوانێکی فەرمیدا ئەوەشی خستەروو، "لەگەڵ ئەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە
سەرسوڕهێنەرە، بەڵام بێ کەموکورتی نییە."
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم زیادکردنەیدا وەرگێڕانی زیرۆشۆتی بەکارهێناوە کە لەم
مۆدێلەدا ئامێرەکە دەتوانێت نووسینەکان وەربگێڕدرێتە سەر هەر زمانێک بەبێ ئەوەی هیچ
نمونەیەکی لێ بینیبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەندین ساڵە کە لە رێگەی کەسانی خۆبەخش و
بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە کاری تێدا دەکرێت و هەوڵ دەدرێت وشەی نوێی
کوردی بۆ وەرگێڕەکە زیاد بکرێت تاوەکو کەسانی بیانی بتوانن سوود لەوە ببینن رستە
کوردییەکان لە رێگەیەوە وەربگێڕنە سەر زمانەکانی خۆیان.