خاوەن فرۆشگای قوتابخانەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوە
لەلایەن لیژنەی ئارامی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە پارێزگاری سلێمانی سەرۆکایەتی دەکات حەوت خاڵ وەک رێنمایی بۆ هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان بڵاوکرایەوە کە پابەندبن پێوەی.
بەشێک لە خاوەنی فرۆشگای قوتابخانەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، ساڵی رابردوو بەهۆی بایکۆتەوە فرۆشیان نەبووە و و زیانیان بەرکەوتووە، دەشڵێن، داوادەکەن وەکو قەرەبوو ٥٠٪ـی پارەکەیان پێ بدرێتەوە.
كۆمپانیای سۆمۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی راگەیاند و دەشڵێت، تیمە تایبەتمەندەکانی بە هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، راستەوخۆ سەرپەرشتی قۆناغەکانی بارکردنیان لە بەندەری جەیهانی تورکیا کردووە.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵای ههرێم دەڵێت، كاتژمێر ١٢ـی ئهمشهو زانكۆلاین دادهخرێت و چیتر درێژناكرێتهوه، لهو چهند كاتژمێرهی ماوه دهرچوانی پۆلی ١٢ دهتوانن فۆڕم پڕبكهنهوه.
هاتووچۆی هەولێر هۆشداریی بە لیست و لایەنە سیاسییەكان دەدات و داوایان لێدەكات وێنە و پۆستەرەكانیان بە ستوونەكانی ترافیك لایت و هێماكانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و رێگاو شەقامە گشتییەكان نەگرن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی هاتووچۆ.
باڵیۆزی کۆماری چیک سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لە سلێمانی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی هەرێم و عێراق و پرسی هەڵبژاردن و دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان تاوتوێ کران.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە کە ژمارەیان زیاتر لە حەوت هەزارە.
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، ئەو جارە شەڕی مافەکانی میللەت لە بەغدا دەکەن و پرسی تەوتینی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سولفەکان و سوتەمەنی هەرزان لە سەرەکیترین ئەو کارانە دەبن کە ئیشی لەسەر دەکەن.
بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین دەڵێت، دەستیانگرت بەسەر ٢٢٢ کارتۆن کێکى ئێرانى کە بەرواریان لەسەر نەبووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئهمڕۆ گرێبەستەكانی عێراق و كۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی لە بواری نەوت و غاز له كهركوك كاراكرا و تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی سهرهتایی بریتییە لە ٣٢٨ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەكو دەستپێكی گرێبەستەكە.
بەریتانیا مەرجەکانی پێدانی مافی نیشتەجێبوون بە پەنابەران توندتر دەکات و دەڵێت، مافی نیشتەجێبوون دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی و فەرمی بێت و لەداهاتوودا رێگانادەین کۆچبەران بە ڕێگای نایاسایی بێنە وڵاتەکەیانەوە.
لە سنووری سۆران، لە ماوەی سێ کاتژمێردا سێ رووداوی هاتووچۆ روویاندا و بەهۆی یەکێکیانەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بە هۆی دانانی زەڕەبینەوە؛ ئاگر لە سنووری ناحیەی عەربەتی سلێمانی کەوتەوە و ٢٠ دۆنم پووش و پاوان و هەزار داری سروشتی سووتان و ئەو کەسەشی کە زەڕەبینەکەی داناوە، دەستگیرکرا.
هاتووچۆی گەرمیان سەرجەم لایەن و کاندیدەکانی هەڵبژاردن ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، نابێت پۆستەر و وێنەکانیان ببێتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ؛ بە پێچەوانەوە رووبەرووی یاسا دەبنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، کرێی خوێندنی زانکۆ حکومیەکانیان کەمکردووەتەوە بەرێژەی لەسەدا ٣٠ بۆ ئەو خوێندکارانەی ئەم ساڵ بە پارالێڵ وەرگیراون.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن چەند پەیجێکەوە بەناوی سەنتەری میترۆ و رێکخەرەکەیەوە هەواڵی ناڕاست و لێدوانی ساختە بڵاودەکرێتەوە و ئاشکرایە كە بەشێك لەو پەیجانە لەلایەن دەزگای هەواڵگری حزبەکانن. دەشڵێت، ستەمکاری و چەواشە سەنتەری میترۆ ناوەستینێت.
لەدوای ئەوەی دادگای سلێمانی بڕیاری زیندانیکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دا؛ دادگای تەمیز بە نوسراوی فەرمی داوای ئەوراقی دۆسیەکە دەکات و دادگای سلێمانیش ناینێرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و لەدوای ئەو وادەیەوە سایتی زانکۆلاین دادەخرێت.
دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی دژی کۆمپانیایەکی سەر بە یەکێتی گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆی پڕۆژەیەکی ئەو کۆمپانیایە؛ ئاوی خواردنەوەیان نییە و رێگاوبانەکەشیان تێکچووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، سەرۆکی پێشوی سوریا لە مۆسکۆ ژەهرخوارد كراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەر، لە ئێستادا تەندروستی باشترە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم لە خوار ٣٥ پلەی سیلیزی مایەوە، لە فێنکترین ناوچەکانی هەرێمیش ٢١ پلەیە.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان؛ ئەمڕۆ ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکرێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەرێم پابەندبێت، هیچ کەمتەرخەمییەک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، وتیشی پێش رادەستکردنی هەناردەی نەوت، رۆژانە لە هەرێم ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنرا بەڵام لە رێگەی قاچاخەوە دەیان فرۆشت.
دوای ٤٨ کاتژمێر لە هاتنی پارە، ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و لەبەردەم بانکەکان قەرەباڵخییەکی زۆر دروست بووە و ئەوەش گرفتنی بۆ موچەخۆران دروست کردووە.
لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر ئەندرێ ڤاسیلیڤدا ئاماژە بەوە دەکات کە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین بەپێی جۆری ڤیتامینB دەگۆڕێت، بەڵام چەند نیشانەیەکی گشتی هەیە وەک ماندوێتی، لاوازی ماسولکەکان، تێکچوونی خەو، خوران و سووتانەوە و وشکبوونەوەی پێست، زۆرجار زۆرێک لەو نیشانانە پێکەوە دەردەکەون.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٨٣ هەزار دینارە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، رێکارى گەڕاندنەوەی ٤١ کۆچبەریان بۆ عێراق تەواوکردووە، دەشڵێت، "تۆڕەکانی بازرگانی و قاچاxچیکردن بە مرۆڤەوە، بەردەوامن لە فریودانی گەنجەکانمان".
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر " سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنی یەکگرتوو وەک یەک پلاتفۆرم بۆ پێدانی ڤیزای چوونە ناوەوە بۆ عێراق و پێدانی بەڵگەنامەی بیمەی تەندروستی".
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردنی بەڕووی سەرجەم میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە کە دەیانەوێت رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، هەر میدیایەکیش فۆرم پڕنەکاتەوە ناتوانێت رووماڵ بکات.