بەهۆی دروستبوونی گرژی؛ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هەڵگیرا
بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان ساڵانە بە مەبەستی یادکردنەوەی ئازیزانیان دەچنە زیندانی نوگرە سەلمان و وەک خۆشیان دەڵێن، بەشێک لە کەسوکارەکانیان بە ئومێدی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان سەریان ناوەتەوە و یەکێتی و پارتیش خۆیان دەدزنەوە لە هێنانەوەی رووفاتەکان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ٨٠٠ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە کاروباری بە دیجیتاڵکردن و مۆڵەتی بەدیجیتاڵکردن رایگەیاند، سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنییان لە عێراق پەسەند کردووە، ئەوەش دەبێتە هۆی پێشکەوتنی کەرتی دارایی لە عێراق و هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی دارایی وڵات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری کەلار لە گەڕەکی ئازادی مینی پاسێک کەسێکی شێلا و بە سەختی برینداری کرد بەڵام لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، پێش وەرزی هاوین وێستگەی کارەبای غازی سەدر لە بەغدا نۆژەن دەکەنەوە و کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی وزەی کارەبا بۆ وەرزی هاوین لەپێناو دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، گرژی و ناکۆکی لەناو ئەندامانی پەرلەمان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دروست بووە. پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاند، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵگیرا.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی پێنج ملیاری تەرخانکردووە بۆ کڕینی خۆراکی ئاژەڵ و دابەشکردنی بێبەرامبەر بەسەر بەخێوکەرانی گامێش و ئاژەڵداران لە پارێزگاکانی باشووری عێراق.
بەبانکیکردنى مووچە لە رێگەى بانکى بازرگانیی عێراق TBI دەستى پێکردووە و چاوگێک لە بانکەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگەى داتاوە هەژمار بۆ فەرمانبەران دەکرێتەوە و پاشانیش مانگانە راستەوخۆ لە رێگەى بەغداوە حساب بانکییەکانیان پارەدار دەکرێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتى کاربەڕێکەر. دەشڵێت، " هەژمار بۆ ٧٠٠ هەزار مووچەخۆر دەکەینەوە".
سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە ١٩ـی ئایار دەست دەکەن بە تۆمارکردنی ناوی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی. دەشڵێت، لە یەکەم قۆناغدا هەشت هەزار منداڵ ناویان تۆمار دەکرێت.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە هەرسێ لیژنەی یاسایی و رۆشنبیری و ئەوقافی پەرلەمانی عێراق دەکەن، رۆژی ١٦ـی ئازار بە پشووی فەرمی دیاری بکرێت لەپێناو رێزلێنان لەیادی قوربانییەکانی کیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، لەپێناو ئەوەی حاجییانی عێراق کەمترین تێچووی حەج بکەن، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی ٣٩ ملیار دیناری وەکو پاڵپشتی بۆ تێچووی حاجییان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دابین کرد.
سەردانە دوو رۆژییەکەی سەرۆکی روسیا بۆ چین کۆتایی هات کە تیایدا واژۆ لەسەر ١٠ رێککەوتن کرا لە بوارەکانی وزە، ئابووری، بازرگانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات، بەپێی ئەنجامەکان تا ئێستا سالم عیساوی لەپێشەوەیە و ١٥٨ دەنگی بەدەستهێناوە، هاوکات مەحمود مەشهەدانی ١٣٧ دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دوای ئەنجامدانی خولی یەکەم و دووەمی دەنگدان لەسەر دیاری کردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و لە کۆی ٣١١ دەنگ تاوەکو ئێستا سالم عیساوی بە جیاوازی نزیکەی ١٠ دەنگ لە پێش مەحمود مەشهەدانییەوەیە.
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق و پێویستە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن. دەشڵێت، " داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە خێرابکەن لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
دوای ئەوە لە رۆژی پێنجشەممە و هەینی نرخی دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دینار ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت ، نرخی دۆلار لە خانەی ١٤٥ هەزار دیناردا بە جێگری ماوەتەوە.
لە سیستمی سیاسی عێراق دواى ساڵى ٢٠٠٣ـەوە بەپێی عورفى سیاسی پۆستى سەرۆکی پەرلەمان پشکى سوننەکانە و بۆ ئەم دانیشتنە فراکسیۆنە سوننەکان دوو کاندیدیان دیارییکردووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یەکێکیان هەڵبژێردرێت.
ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان (ICMR) ئامۆژگاری لە بارەی خواردنی چا و قاوە کردووە، هەروەها دەزگای پزیشکی وڵاتەکە لەم دواییانەدا ١٧ رێنمایی نوێی خۆراکی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی خۆراکی هیندستان (NIN) خستە روو، کە ئامانج لێی هاندانی خووی خواردنی تەندروستە.
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم رایگەیاند، ٢٧ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودییە بەڕێدەکەوێت و سەرجەم کاروانی حاجیانیش لە پێنجی مانگی داهاتوو دەگەنە سعودییە.
چاوگێکی ئاگادار لە بانکی ناوەندی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ حاجیانی عێراق شاندێکی عێراق بە سەرپەرشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ بانکی ناوەندی سعودیە کۆبوونەتەوە. دەشڵێت، "عێراق و سعودییە رێککەوتوون لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە داراییەکانیان لەرێگای بانکی ناوەندییەوە".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە سحێلای سەر بە نەینەوا، کچێکی ١٨ ساڵ و منداڵێکی یەک ساڵ لە ئاودا خنکان.
راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە پشت بەستن بە ماددەی ٧٧ـی بودجەی سێ ساڵەی عێراق و بودجەی گشتی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠١٣ سبەی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبنەوە. دەشڵێت، "دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ بودجە کراو دوای پەسەندکردنی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت".
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە جەستە بە مەبەستی پێگەیاندنی سوودە بە جەستە و تەندروست مانەوەی، چونکە ئەو تیشکە دەتوانێت سوود بە مرۆڤ بگەیەنێت، بۆ نموونە دەتوانێت لە دروستکردنی ڤیتامین D یارمەتیدەر بێت، کاری هۆرمۆنی میلانین باشتر دەکات، هەروەها کاریگەرییەکی باشیی هەیە لەسەر باری دەروونی.
بە گوێرەی کارنامەی پەرلەمان بڕیارە ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەبێ هیچ سەرۆکێک؛ دووبارە دانیشتنى پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێردرێت، بەڵام تا ئێستا کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکاندا نابینرێت. لە هەمانکاتدا بڕیاریشە خوێندنەوەی دووەم بۆ بڕیاری هەمواری یاسای کۆمسیۆن بکرێت.
دوای ئەوەی وڵاتانی بەژداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان نرخی نەوت جارێکی دیکە دەستی بەبەرزبوونەوە کردوە و لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرگری شارستانی لوبنان رایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسڕائیلەوە لە سنووری پارێزگای بقاع ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و تێیدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. لەوبارەیەشەوە، گروپی چەکداری حەماس بڵاوی کردەوە، ئەو کەسەی لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیلدا گیانی لەدەستدا سەرکردەیەکی لیواکانی عزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماس بووە.
بڕیارە سبەى دانیشتنى پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، خوێندنەوەى دووەمیش بۆ هەموارى یاسای کۆمسیۆن بکرێت، بەڵام تا ئێستا کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکاندا نابینرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٩ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراوە لەگەڵ پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە. دەشڵێت، سەرجەم حاڵەتەکان لە ناوچەکانی عێراق تۆمارکراون، لە هەرێم هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
شارەزایانی بواری خۆراک دووپاتیان کردەوە کە بۆ هەندێک کەس ئاسان نییە رۆژانە سەوزە بخۆن و رەنگە خواردنەوەی شەربەتی سەوز جێگرەوەیەکی باش بێت.