مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت؛ بزانە کەی؟
بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتییەوە کابینەی نوێی حکومەت پیکنەهێنراوە و هەردوولا چاویان لەسەر نەوەی نوێیە، گرێکوێرەی پێکهێنانی حکومەت بکاتەوە و نەوەی نوێ نەچێتە حکومەتەوە دۆخەکە بە چەق بەستویی دەمێنێتەوە.
ساڵی نوێ پرۆگرامێکی خزمەتگوزاری تاکسی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات، بە ئامانجی درووستکردنی تۆڕێکی گواستنەوەی هاوچەرخ و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و سەرجەم تاکسییەکان پێکەوە دەبەسترێن و کرێکەشی دیاریکراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوایین ئاماری سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی بڵاوکردەوە دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی ٣٩ هەزار کەس بە لێبوردنی گشتی ئازادکراون.
وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر رێژەی هەناردەکردنی نەوت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو رێککەوتن و پشکی عێراق رۆژانە چوار ملیۆن و ٢٧٣ هەزار بەرمیل نەوتە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم یەکێتی دەڵێت، پێویستە حکومەتی نوێ حکومەتێکی خزمەتگوزاربێت و بە بێ جیاکاری خزمەت بکات.
پێنج ڕۆژ بەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە، لە کاتێکدا بڕیاربوو لە ماوەی سێ رۆژ ئاشکرا بکرێت.
رێكخراوی پهیامنێران بۆ ماف و گهشهپێدان دەڵێت، بهداخهوه له چهند رۆژی رابردوودا بههۆی گرژی و ئاڵۆزییهكانی ناوچهی لاجان له سنووری پارێزگای ههولێر، رۆژنامهنووس و میدیاكاران دووباره كهوتنهوه بهر هێرش و پهلامار و له درێژهی ئهم پێشێڵكاریانهدا، کامێرای كهناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی شکێنراوە و تیمەکەی دەستگیرکراوە.
دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت، دابەشکردنی پارەی کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە و بڕەکەی لە نێوان ١٥٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینارە.
كۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، ئەو دەنگۆیەی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆر سەبارەت بەوەی لەلایەن نووسینگەی سودانی داوایان لێكرابێت بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر رابگرن، بێ بنەمایە.
شاندی دەم پارتی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەرێکەوتن.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی بەو مەرجەی کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی لێخۆشبونی یاسایی تەواو وەربگرن.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سووتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٦ دینارە.
هاتووچۆی هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەر شۆفێرێک هەفتەی داهاتوو سەردانی پشکنینەکانی هەزە و بەڕاد دەکات بە مەبەستی بەناو کردنی ئۆتۆمبێل پێویستە عەقدی ئەلکترۆنی لەگەڵ خۆی بهێنێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی دەرگای سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە، دەوڵەت باخچەلیش دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی هەر دەبێت بگاتە ئەنجام و پاشەکشێی لێ ناکرێت.
لەسەر ئاڵۆزییەکانی خەبات و دەرکردنی دانیشتوانی لاجان، پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی رایانگەیاند، تا درەنگانی شەو خۆپیشاندان لە خەبات و تۆپزاوا بەردەوام بووە و هێزەکانی پارتی تەقەیەکی زۆریان کردووە بۆ بڵاوەپێکردنیان.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە رووداوەکەی خەبات دەڵێت، کۆمەڵێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سوتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەکانیان داوە و هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
لە خەبات تیمێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەستگیرکران و بەشێکی کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان لەلایەن هێزەکەوە شکێندران.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە، کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، مانگی رابردوو رێژەی بارانبارین ٢٤ ملیم کەمتر بووە بەراورد بە تێکڕای بارانی ساڵانەی مانگی ١١.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوە و نەگەیشتن بە هیچ بڕیارێکی یەکلایی کەرەوە، دوای کۆبوونەوەکەش چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکان لە وادەی دەستووریدا.
كارەبای سلێمانی نرخی كارپێكردنی مۆلیدەی ئەهلیان دیاریکرد بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبووانەی تا ئێستا مۆلیدە کاریان تیا دەکات.
دۆناڵد ترەمپ و نیکۆلاس مادۆرۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی میامی هیراڵد ئەمریکی، ترەمپ بە مادۆرۆی وتووە لەگەڵ خانەوادەکەت ڤەنزوێلا چۆڵ بکە.
مامۆستایانی چوار بەشی ئێوارانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد، بەهۆی وەرنەرگرتنی شایستە داراییەكانیان.
لەسەر پێکهێنانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، یەکێتی رۆڵی خۆی دەگێڕێت لە هەرێم و بەغدا.
حەیدەر هەركی، برای خورشید هەركی، کەسایەتی دیاری هەركییەكان لە قەزای خەبات لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا هەڕەشە لەو هێزە ئەمنییانە دەکات كە گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و دەڵێت، ئەگەر نەكشێنەوە پاڵاوگەی نەوت لە نزیك كەورگۆسك و وێستگەی كارەبا دەتەقێننەوە.
بانکی رەشید دەڵێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ـی خانەنیشنان لە عێراق دەستپێكرد و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی زیادکراوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەكات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەكەكانیان.
تەندروستی هەرێم دەڵێت، لە ١١ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٠٠ تێستی پشکنینی تاقیگەیی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئایدز ئەنجام دراوە و ٨٧ حالەتی نوێ دەستنیشان کراوە، کە ٦٤ حالەتی بیانی و هاوڵاتییانی دەرەوەی هەرێم و ٢٣ حالەتی هاوڵاتی و دانیشتوی ناو هەرێمن.
ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان دەڵێت، شەش كەس وەك كاندید بۆ لەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستنیشان دەكەن.
لە خەبات، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە دانیشتووانی گوندی لاجان دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران رێگەی هەولێر- موسڵیان داخست.