سەردێڕ:

ئازادی بۆ دادگا!

PM:10:19:19/08/2025
1824 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات جەمال ساڵح
+ -

پارتی لەڕێگەی ئەم زنجیرە بڕیارەی دژی شێروان شێروانی یەکەم شت خودی دادگاکانی خۆی ڕیسوا دەکات و دەڵێت هەرکەس بەتەمای دادگا بێت شتێکی بۆ بکات ئەوە بە سەهوودا چووە، سبەینێ هەر یەکێک پێ خوار دابنێت کەسێکی بۆ دەهێنن و دەڵێن تۆ هەڕەشەت لەمە کردووە!

دووانی تریش دەستدەنێن بە قورئاندا و ئەشەوبیلای بۆ دەکەن دادگاش خێرا کراسێکی یاسایی بەبەردا دەدروون دەسەڵاتی خێڵ و عەشیرەت کوا دەتوانن بەرگەی دادگای سەربەخۆ و رۆژنامەنووسی خۆنەفرۆش بگرن!

لە کاتکێدا دەیان رێکخراوی ناوخۆ و دەرەکی کە داتای پێشێلکاری دەکەن و شاهید و گوێ لێگیراوەکانن ئامادەیی سزادانی شێروانی شێروانی بوون ئەمڕۆ ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥،، بەڵام نەیان بینیوە بەڵگەیەکی چەسپێندراو بۆ سزادانی خرابێتە ڕوو کەچی وەک بولبول چوار ساڵ و پێنج مانگ دادگای دەستەمۆکرا و بڕیاری حزب و شەخسی جێبەجێکرد!

لەو هەڵاوسانەی حزب و شەخس لەم وڵاتە دروستیان کردووە ئەو راستییە ئەخاتە پێش چاو، درەنگ و زوو بێت ئەم سیستمە بۆگەنە سیاسییەی لە هەرێمی کورستان پیادە کراوە دەڕوخێ بەڵام بە تێپەڕبوونی کاتی زیاتر کاریگەری لەسەر خەڵک خراپتر دەبێ و قەیران بە قەیران ئیرادەی خەڵک و گەنجی پێ لەگۆڕ دەنێن بەڵام لەخۆفی ئەوە دەرنەچوون ئەوەش کۆتایی هەیە.

جا هەر بۆ شێروان شێروانی، چەند رۆژی رابردوو بە درۆی ئەوەی خۆی رادەست نەکردووە، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان لە زیندان نا، باشە خۆ شاسوار عەبدولواحید، شەو و رۆژ دوای تەبلیغەکانیش، لەناو ماڵی خۆی و لە مەولەوی بوو، خێرە دەستگیرتان نەکرد، بەڵام ئێستا وەک بڵێی شانە هەنگتان دۆزیوەتەوە دەچن لە زیندانی دەنێن؟!

وەرە شێتە مەبە! شێروان شێروانی لەگەڵ چوار کەسی دیکە، کە بەکۆمەڵ بە "زیندانی بادینان" ناسراون لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە بە تاوانی "سیخوڕی" هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە کاتی خۆی سزادران باشە دادوەرە دەستەمۆکراوەکان، بیریان کردووەتەوە لەوەی، سوێندێکی دیکە بخۆن تا سیخوڕی دەستی حزب و شەخس نەبن؟؟

گەلەری