سەردێڕ:

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکا

PM:09:48:25/06/2025

1396 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری سیدەکان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، مندالێک لە سنووری سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر کە لەدایکبووی سالی ٢٠٢١ـە، لە حەوزێکی ئاودا خنکا.

بەرگری شارستانی سۆران باسی لەوەشکرد، تیمەکانیان بە هاوکاری تیمی تەندرووستی و ئەمبولانس، ئیستا تەرمی منداڵەکەیان بەرەو پزیشکی دادی سۆران رەوانە کردووە.













گەلەری