سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا

PM:03:03:23/06/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئامادەکاری تەواو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کراوە و دەشڵێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لەتیف رەشیدا، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازی لە عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی دەستەی کۆمیساریای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد.

هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن کراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ١١ـی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌.


 













گەلەری