PM:01:59:23/06/2025
20896 جار خوێندراوەتەوە
دوێنێ دوای ئەوەی لە گوندی تەپەسەوز لە سنووری خورماتوو گوندنشینانی گوندەکە و عەرەبی هاوردە دەبێتە شەڕ و ئاڵۆزیان بە پێی زانیارییەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٦ کەس لە کوردەکانی گوندەکە دەرچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، بەپیێ زانیارییەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٦ گوندنشینی گوندی تەپەسەوز دەرچووە، بەهۆی ئەوەی دوێنی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان عەرەبی هاوردە و گوندنشینانی گوندەکەدا دروست بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی ئەمنی و عەرەبی هاوردە لەگەڵ
دادوەرێکدا چوونەتە گوندەکە بە مەبەستی رووپێوی بۆ زەوییەکانی ناوچەکە و بەهۆیەوە
شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان گوندنشینان و
عەرەبی هاوردەدا دروست دەبێت و بەپێی زانیارییەکان ٢٦ گوندنشینی گوندی تەپەسەوز کە
سەرجەمیان کوردن فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دوزخورماتووەوە بۆ دەرچووە.
سۆران محەمد ـ کەرکوک