کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی خۆی بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت ئاسمانی سێ رۆژ بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم نەخشەی پێشبینییەکانی بۆ ماوەی رۆژانی جەژن ئاشکراکرد.
وتیشی، لە
یەکەم رۆژی جەژندا، هەینی ٦ی حوزەیران، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،
لەگەڵ کەمێک زیاد بوونى خێراى با و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە رێژەى ١-٣ پلەى
سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى سەنتەرى شارەکان بەم شێوەیە دەبێت:
سەنتەرى شارى
هەولێر ٣٦
سەنتەرى شارى
سلێمانى ٣٥
سەنتەرى شارى
دهۆک ٣٥
سەنتەرى شارى
هەڵەبجە ٣٥
سەنتەرى شارى
کەرکووک ٣٩
دەشڵێت، دووەم رۆژى
جەژندا واتە شەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت و بە گشتى خێراى با مامناوەند دەبێت لە نێوان ١٥
بۆ ٢٠ کم /ک لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، ئاسمانى ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە
هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە سنوورى ئیدارەى سۆران لە کاتەکانى بەیانى رۆژى
شەممە تا کاتەکانى نیوەڕۆ.
بەرزترین
پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت :
سەنتەرى شارى
هەولێر ٣٧
سەنتەرى شارى
سلێمانى ٣٦
سەنتەرى شارى
دهۆک ٣٦
سەنتەرى شارى
هەڵەبجە ٣٥
سەنتەرى شارى
کەرکووک ٤٠
باسی لەوەشکرد،
سێیەم رۆژى جەژنى قوربان، واتە یەکشەممە ٨ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى ١-٢ پلەى سیلیزى، خێراى با
لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کم /ک .
بەرزترین
پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت :
سەنتەرى شارى
هەولێر ٣٨
سەنتەرى شارى
سلێمانى ٣٧
سەنتەرى شارى
دهۆک ٣٧
سەنتەرى شارى
هەڵەبجە ٣٦
سەنتەرى شارى
کەرکووک ٤٢
دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی رۆژی چوارەمیش دەوترێت، بە هەمان شێوەی رۆژانی رابردوو، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.