PM:08:26:03/06/2025
1372 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کەوتە ناو گۆماوێکی پاشەڕۆی کارگەیەکی بلۆک و بەهۆیەوە خنکا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا وتی، کاتژمێر ٦:١٥ خولەكی ئێوارە ئاگادارکرانەوە لە خنکانی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لەکاتی ياریکردن لەگۆماوێك کە پاشەڕۆی کارگەی بلۆك بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تيمی ژێرئاوی خەبات دوای ١٥ خولەك تەرمی
منداڵەکەیان دەرهێنا و رەوانەی پزيشکی داد کرا.