دوای گەڕی چوارەمیان لە عوممان، ئەمریکا و ئێران بۆ گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانیان لە ئیتاڵیا کۆدەبنەوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ئامادەن رێگە بە پشکنینی زیاتری وێستگە ئەتۆمییەکانیان بدەن
ئەمرۆ هەینی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەڕی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری بە ئێران دا ئەگەر بە رێککەوتن بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار نەکات، ئەوا هێرشی سەربزی دەکاتە سەریان.
هاوکات، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، دڵنیان لە سروشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان، بەوهۆیەشەوە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانیاندا نییە.
پێشتر هەردوو وڵات لە ١٢ی نیسانی ئەمساڵەوە دانوستانیان کردووە و بۆ گەڕی چوارەم لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە
مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆبوونەوە.
هەروەها، کۆبوونەوەکە
بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچووبوو.