سەردێڕ:

رێبەر ئەحمەد: کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق یاسایی و دەستورییە

PM:08:40:12/05/2025

2128 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەرێم حکومەتی عێراق یاسایی و دەستورین و ئەوان هەموو رێکارەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی پڕۆژە یاسایی هاتوچۆوە باسی لەوەشکرد، پڕۆژە یاساکە دەمێکە ئامادەکراوە و لە دەرفەتێکدا کە پەرلەمان دەستی بەکارکردەوە لە حکومەتی داهاتوو دا پڕۆژەکە کاری لەسەردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە یاسایی هاتووچۆ دەمێکە ئامادەکراوە بەڵام لە ساڵانی رابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە بە بڕیارێکی ناڕەوا پەکخراوە و چالاکی نەماوە.

لە بارەی نوێکردنەوەی تەکسییەکانیشەوە جەختی لەوەکردەوە، هیچ تەکسییەکی نوێ بۆ هەرێم زیاد ناکرێت و تەنها ئەوانەی لە هەرێمن نوێ دەکرێنەوە.

لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەشەوە وتی، ئەوە بڕیارێکە لە نێوان پەکەکە و تورکیا بەڕێوەدەچێت و هەموو لایەکیان پشتیگیریدەکەن.


هاشم ئازاد













گەلەری