PM:11:51:05/05/2025
1856 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایارـی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی نیشتمانی پێداچوونەوەیان بە پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراقدا کرد، لەسەر ئاستی سیاسی، ئەمنی و خزمەتگوزاری.
ئاماژەی
بەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن
لە وادەی دیاریکراو، دەستەبەرکردنی رێزگرتن لە مەرجە دەستوورییەکان، بەهێزکردنی پرۆسەی
دیموکراسی و بەرجەستەکردنی ئیرادەی گەل بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەکان کردەوە.