سەردێڕ:

رۆژنامەنووسانی هەولێر بۆ گیان لەدەستدانی 'وریا حەمەکەریم' ماتەمینیان راگەیاند

PM:07:16:08/02/2025

2136 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکار و رۆژنامەنووسانی هەولێر لەبەردەم ئۆفیسی ئێن ئاڕ تی لە شارەکە ماتەمینیان بۆ گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم راگەیاند، دەڵێن گیان لەدەستدانی وریا کەلێنێکی گەورە لە میدیای کوردیدا دروست دەکات چونکە ئەو رۆژنامەنووسێکی بوێر و بەتوانا بووە و هەمیشە هاوکاری رۆژنامەنووسانی تری کردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیاکار و رۆژنامەنووسانی هەولێر بۆ گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم لەبەر دەم ئۆفیسی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ماتەمینی خۆیان راگەیاند.

ئاماژەیان بەوەکرد، گیان لەدەستدانی وریا کەلێنێکی گەورە لە میدیای کوردیدا دروست دەکات چونکە ئەو رۆژنامەنووسێکی بوێر و بەتوانا بووە و هەمیشە هاوکاری رۆژنامەنووسانی دیکەی کردووە.

میدیاکار و رۆژنامەنووسان ئەوەشیان خستەڕوو،وریا سنبولی ئاشتی ناو میدیای کوردی بوو و گیان لەدەستدانی کەلێنێکی گەورە دروست دەکات.













گەلەری