PM:03:31:07/02/2025
6476 جار خوێندراوەتەوە
کەسوکاری شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم بەشدارییان لە پرسەی وریا حەمەکەریم کردو دەڵێن، خانەوادەی وریا حەمەکەریم لێمان خۆشبوون و ئەم لێخۆشبوونەش نیشانەی برایەتیمانە.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە شاری هەڵەبجە پرسەی کۆچکردوو 'وریا حەمەکەریم' بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی خەڵکانێکی زۆر و سەرجەم چینوتوێژەکان لە نوسەران و کەسانی سیاسی و رۆژنامەنوسان هەروەها لەگەڵ کەسوکاری شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم.
کەسوکاری شۆفێرەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "پرسە
و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوا لێخۆشبوو دەکەین و لە خودا داواکارین خوا
لێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات".
دەشڵێت، خانەوادەی وریا حەمە کەریم لێمان
خۆشبوون و ئەم لێ خۆشبوونەش نیشانەی برایەتیمانە.
کارزان تاریق - سلێمانی