سەردێڕ:

کەناڵی ئێن ئاڕ تی: مووچەی وریا حەمەکەریم بەردەوام دەبێت بۆ منداڵەکانی

AM:10:07:07/02/2025

16544 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایدەگەیەنێت، مووچەی پێشکەشکار و رۆژنامەنوسی دیاری کەناڵەکە وریا حەمەکەریم بەردەوام دەبێت بۆ منداڵەکانی.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، وریا حەمەکەریم کە دوێنێ لەرووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا مووچەکەی بەردەوام دەبێت بۆ منداڵەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە سوپاسەوە هیچ کەس و لایەنێک ئەم بابەتە بۆ راکێشانی سۆز بەکار نەهێنێت.

دەشڵێت، وریا حەمەکەریم لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەیان جار زیندانی کراوە و هیچ کەس و لایەنێک نەک ئاوڕی لێنەداوەتەوە بەڵکو پشتیوانیەکیشی نەکردووە، بۆیە مووچەی ناوبراو بەردەوامە بۆ مندالەکانی.

وریا حەمەکەریم پێشکەشکاری دیاری ئێن ئارتی بەرەبەیانی دوێنێ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای عەربەت سلێمانی گیانی لەدەستدا

وریا حەمەکەریم ماوەی ١٢ ساڵ لە ئێن ئار تی وەک پەیامنێر و پێشکەشکار کاریکرد، لەو ماوەیەدا چەندین دۆسیەی گەندەڵی جوڵاندو راپۆرت وبەرنامەکانی کاردانەوەی زۆریان دروستدەکرد.

هەروەها، گیانلەدەستدانیشی کاردانەوەی زۆری دروستکرد، هاوڵاتیان وکەسایەتی و حزب ولایەنەکانی هەرێم پەیامی هاوخەمی خۆیان بۆ دەربڕی.

وریا حەمە کەریم ساڵی ١٩٨٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بوو، باوکیشی لە ژیاندا نەمابوو و یەکێک بوو لە شەهیدەکانی ساڵی ١٩٨٧ی خۆپیشاندانەکانی هەڵەبجە و شارەزوور، باوکی دوو منداڵە کە کوڕ وکچێکی تەمەن ١٠ ساڵ و١٢ ساڵانن.













گەلەری