١. کولەکەی زەرد
یەکێکە لە باشترین خۆراکەکانی ئەم وەرزە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین A و ڤیتامین C کە تەندروستی پێست باشتر دەکات، خانەکانی پێست لە تێکچوون دەپارێزێت.
٢. سێو
هەر سێوێک نزیکەی پێنج گرام ڕیشاڵی تێدایە، واتە ٢٠%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕیشاڵی تێدایە، جگە لە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم، ئەمەش کاردەکات بۆ نەرمکردنی پێست و ڕزگاربوون لە پەڵەکانی پێست.
٣. هەنار
هەنار میوەیەکی سودبەخشە، چونکە پڕە لە دژە ئۆکسان و ڕیشاڵی پریبایۆتیک و پۆلیفینۆل و ڤیتامین سی، ئەمەش وایکردووە هەنار ببێتە خۆراکی گونجاو بۆ سەرما و وەرزی ئەنفلۆنزا کە بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات و تەندروستی پێست باشتر دەکات.