سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووباری باڵەکایەتی و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

AM:10:43:10/10/2024

3808 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتی و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.


رەوەند هاودیانی وتەێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای هامڵتۆن کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا شۆفێرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبوو و تیمەکان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا، دواتر کە دۆزرایەوە گیانی لەدەستدابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شۆفێرە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ بووە و ناوی یوسف رەسوڵ بووە، هەروەها دانیشتووی قەزای سۆران بووە.

کەریم کەیفی- سۆران













گەلەری