سەردێڕ:

بۆردوومانی ئیسرائیل کرا؛ بریندار هەیە

AM:03:06:05/08/2024

75024 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، حزبوڵڵای لوبنان بۆردوومانی ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیلی کردووە، بەوهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.هەر بەهۆی بۆردوومانەکانیشەوە، لە چەند ناوچەیەک ئاگر کەوتووەتەوە.


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، کەمێک لەمەوبەر حزبوڵڵای لوبنان لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر باکووری ئەو وڵاتە. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە هێرشەکانی ئەمشەودا ئەفسەرێک و سەربازێکیان بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان برینەکەی سەختە.
هەر لەبارەی هێرشەکەوە، حزبوڵڵای لوبنان راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە رێگەی چەند درۆنێکی خۆکووژییەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی فەرماندەیی فیرقەی ٩١ و ئامانجەکەیان پێکاوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند شەوێکە حزبوڵڵای لوبنان لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیل دەکات.
دوو شەو لەمەوبەر، حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە پێنج ناوچەی ئیسرائیلیان بۆردوومان کردووە و ئامانجەکانیشیان کە چەند بنکەیەکی سەربازی و هەواڵگریی ئیسرائیل بوون، پێکاوە. 
شەوی رابردووش، حزبوڵڵای لوبنان لە رێگەی ٥٠ مووشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دواتر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، هێرشەکەیان وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل.












گەلەری