سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بەرز بووەوە

PM:02:17:11/06/2024

15692 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم رووی لە دابەزین کرد، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی گرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٧٤ دۆلار و ١٨ سەنت و کیلۆگرامێکیش ٧٤ هەزار و ١٨١ دۆلارە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزین بوو و هەر مسقاڵێک نزیکەی ٢٠ هەزار دینار دابەزی، لە ئێستادا نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٢ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٠٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٢ هەزار دینارە













گەلەری