سەردێڕ:

١٠ رۆژە پارەی لیوا هاوبەشەکان بۆ مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە؛ کەی دابەش دەکرێت؟

PM:09:02:10/06/2024

10356 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوابەدوای دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠ کە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی لیوا هاوبەشەکان بۆ مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە، بەڵام دەست بە دابەش کردنی نەکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەکان بەبۆنەی دواکەوتنی پارەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەکراوە.

ئەوەش خستە روو، لە سبەینێوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠، دوابەدوای ئەوانیش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە بەڵام ناوی خانەنشینانی سەربازی تێدا نەبوو و لەوبارەیەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، هەر کات لە بەغداوە پارەی مووچەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.













گەلەری