سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون

PM:06:42:10/06/2024

5036 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون و سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە نزیک گەڕەکی هەولێری نوێ بەهۆی کێشەیەکەی زەوی و زارەوە شەڕەتەقە دروست بووە.

 

باسی لەوەش کرد، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان لەو شەڕەتەقەیەدا "پێنج کەس" گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە شەش کەسیش بریندار بوون، لە بەرامبەردا، چاوگێک لە پزیشکی دادی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا دوو تەرم گەیەنراونەتە لایان.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستە روو، سەرجەم بریندارەکانی رووداوەکە گەیەنراونەتە فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر و لە ترسی دووبارە سەرهەڵدانەوە شەڕەکە هێزێکی ئەمنی زۆر لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات بڵاوەیان پێ کراوە.


 













گەلەری