AM:09:13:13/02/2024
23592 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسێکی عێراق رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و لە هەرێم تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت. دەشڵێت، لە هەندێک ناوچە پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت.
سادق عەتییە کەشناسی عێراقی رایگەیاندووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات و تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، لەمڕۆوە
ئاسمان هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەک بارانبارین دەستپێدەکات، تاوەکو رۆژی هەینی
دەگاتە لوتکەی شەپۆلەکە و لە چەند ناوچەیەک پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت،
بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی و دیالە و واست و بە رێژەیەکی کەمیش لە ناوچەکانی
سنووری، "هەولێر، کەرکوک، دهۆک، میسان، سەڵاحەدین."
دوێنێ دووشەممە، کەشناسی
عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم
دەگرێتەوە و لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکەن و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی شەممە، ١٧ی مانگ بەردەوام دەبێت.