سەردێڕ:

پارتی پۆستێکی دیکەی لە بەغدا وەرگرت

PM:03:27:29/11/2023

3012 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، پارتی لە بەغدا پۆستی سوپاسالاری فەرماندەیی گشتی دژەتیرۆری عێراقی وەرگرت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان تاڵەبانی لەسەر پشکی پارتی بوو بە سوپاسالاری فەرماندەیی گشتی دژەتیرۆری عێراق.

سامان تاڵەبانی یەکێکە لە فەرماندە دیارەکانی پارتی و لەماوەی ڕابردوودا لە عێراق چەندین پۆست و پێگەی سەربازیی هەبووە، ئەمڕۆ بە فەرمی کرایە سوپاسالاری گشتیی دژەتیرۆری عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەردەوام پارتی باس لەوە دەکات حکومەتی عێراق مافی هاوڵاتیانی هەرێم نادات و مووچە نانێرێت و خۆیان بە ناکۆک دەردەخەن لەگەڵ بەغدا بەڵام چەندان پۆستی باڵای حکومەتی ناوەندیان وەرگرتووە و بەردەوامیشن لە وەرگرتنی پۆست لە حکومەتی عێراقدا.













گەلەری