سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو کچەی لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتە خوارەوە؛ خۆی لەبارەی رووداوەکەوە چی دەڵێت؟

PM:10:19:20/11/2023

55836 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو کچەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە باڵەخانەیەکی هەولێرەوە کەوتە خوارەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ دوو کەس چووتە نێو باڵەخانەکە و دواتر بووە بە دەمەقاڵەیان و بە وتەی ئەو کچە یەکێکیان پاڵی پێوە ناوە و خستوویەتییە خوارەوە.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو کچە پێشتر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە و دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی چەند جارێک هەوڵیداوە بڕواتە دەرەوە وڵات، بەڵام کە سەرکەوتوو نەبووە دەستی کردووە بە کاری مۆدێلی لە سۆشیاڵ میدیادا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچە دوای هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ کوڕێک دەکەوێتە پەیوەندییەوە و بە نهێنی هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام دواتر جیابوونەتەوە.

 لەبارەی کەوتنەخوارەوەی ئەو کچەش لە باڵەخانەیەکی هەولێرەوە، ئێن ئاڕ تی لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە زانیوییەتی ئەو کچە لە ئێوارەی پێنج شەممەوە لەگەڵ دوو کەسی دیاری نێو سۆشیاڵ میدیادا چووەتە شوقەیەکی ئەو باڵەخانەیە.

شایەتحاڵەکان دەشڵێن، دواتر دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو کچە و ئەو دوو کەسە دیارەی سۆشیاڵ میدیادا دروست دەبیت و بەقسەی کچەکە یەکێکیان پاڵی پێوەناوە و لە باڵەخانەکەوە خستوویەتییە خوارەوە.

ئەو کچە لە ئێستادا بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدراوە و لە مردن رزگاری بووە و لە دوایین لێدوانەکانیدا بۆ هێزە ئەمنییەکان باسی لەوە کردووە، لەلایەن یەکێک لەو دوو گەنجەوە کە کەسانی دیاری نێو سۆشیاڵ میدیان لە باڵەخانەکەوە فڕێدراوەتە خوارەوە.













گەلەری