تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ زیاتر لە حەوت هەزار و ٧٠٣ کەس بەرزبووەتەوە کە سێ هەزار و ٥٠٠ ـیان منداڵن.
ئەمرۆ شەممە، تەندروستی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەنێو ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن کە دەکاتە رێژەی ٤٣٪ـی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر نزیک دەبێتەوە لە سێ هەفتە
و بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ حەوت هەزار و ٧٠٣ کەس بەرزبووەتەوە.
لای خۆشیەوە ئیسرائیل بۆ جاری دووەم داوای لە هاوڵاتیانی باکوری غەززە
کردووە بە زووترین کات شارەکە چۆڵبکەن و تاوەکو حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد
نەکەن هێرشەکانیان بۆسەر غەززە ناوەستێنن.
لە ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل جەنگی نێوان
فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردوە و لە هەردوولا
بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە و لە شەوی رابردووەوە سوپای ئیسرائیل هاوڵاتیانی
غەززەی ئاگادارکردەوە کە دەست بە هێرشی زەمینی دەکەن و بە تەواوی هێڵەکانی پەیوەندی
لە غەززە پچڕاند.