سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە سوتەمەنی و هاوکاری رەوانەی غەززە بکرێت

PM:05:53:27/10/2023

1284 جار خوێندراوەتەوە

فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، پێویستە سوتەمەنی پێویست رەوانەی کەرتی غەززە بکرێت چونکە کۆگاکان سوتەمەنیان تێدا نەماوە.


ئەمڕۆ هەینی، دەزگای فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند پێویستە سوتەمەنی پێویست رەوانەی کەرتی غەززە بکرێت، چونکە سوتەمەنی کۆگاکان لە تەواوبووندان.

ئەوەشی خستە روو، لەئێستادا ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە رێگە بە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی بدات بە بیانووی ئەوەی رەنگە حەماس دەست بەسەر ئەو هاوکارییانەدا بگرێت.

هاوکات نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسە مرۆییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پێویستە بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکانپێشکەشی غەززە بکەن، بەبێ ئەوەی بکەوێتە دەستی حەماس.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشی زەمینی بۆ کەرتی غەززە کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و لەسەرەتای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسیشەوە ئیسرائیل بە بیانووی بوونی چەکدارانی حەماس گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە.













گەلەری