سەردێڕ:

ئیسرائیل بۆ فەلەستینیەکانی غەززە: شارەکە چۆڵ بکەن

تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک غەززە
AM:09:15:13/10/2023

3328 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری غەززە کرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە باشوور لەو شارەوە بچنە دەرەوە و ماڵەکانیان جێبهێڵن.


ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ئیسرائیل داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری غەززە کرد کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە شارەکە بچنە دەرەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە دەوروبەری غەززە کۆکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت هێرشێکی زەمینی بەرفراوان بۆ ناو قوڵایی ئەو شارە دەستپێبکات.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی فراوان لە ناوەندی شاری غەززە چالاکی دەکەن و بە خەڵکی مەدەنی ئەو شارەیان راگەیاندووە " ئەوکاتەی خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ غەززە."

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، بزوتنەوەی چەکداری حەماس بە هەزارن موشەکی راوانەی ناوچەکانی ئیسرائیل کرد و لە ئاسمان و زەویی و دەریاوە خۆیان گەیاندە ناوچە ئیسرائیلییەکان و تاوەکو ئێستا شەڕ و روبەڕوبوونەوەکان لە نێوان هەردوولا بەردەوامە بەپێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە هەزار و ٥٥ کەس لە فەڵەستین کوژراون و پێنج هەزار و ١٨٣ کەسیش بریندار بوون.

لای خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هەزار و٢٠٠ کەس لە ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ کەسیش برینداربوون.













گەلەری