سەردێڕ:

ئیماڕات رێککەوتنێکی ئابوری لەگەڵ جۆرجیا واژۆ دەکات

PM:11:46:10/10/2023

1824 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئیماڕات رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ جۆرجیا رێکەوتنێکی ئابوری تۆکمەییان واژۆ کردووە بە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نانەوتی تاوەکو لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو بگاتە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.


رۆژی سێشەممە، محەمەد بن رەشید، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی رایگەیاند، ئیمارات گەورەترین هاوبەشی بازرگانی جۆرجیایە لە جیهانی عەرەبیدا و شەشەم گەورەترین بەرهەمێنەری جیهانە لە جۆرجیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە لە چوارچێوەی پلانەکانی ئیمارات دێت بۆ دوو هێندەکردنی بازرگانی دەرەکی نانەوتی بۆ چوار ترلیۆن درهەم، هەروەها زیادکردنی هەناردەکردن بۆ ٨٠٠ ملیار درهەم تا ساڵی ٢٠٣١.

ڕێککەوتنی هاوبەشی ئابووریی گشتگیر لەگەڵ جۆرجیا شەشەم رێککەوتنە کە ئیمارات ئەنجامی داوە بۆ فراوانکردنی تۆڕی هاوبەشە بازرگانییەکانی لە سەرانسەری جیهان.













گەلەری